دەنگ نێت
نزیکەی ۷۰ حاڵەتی سکچون و رشانەوە داخلی نەخۆشخانەی قەڵا کراون، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت: هێشتا دڵنیانین کۆلێرایان هەبێت.
د. حارس محەمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار/ قەڵا، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: نزیکەی ۷۰ نەخۆش داخلی نەخۆشخانەی قەڵا کراون بە مناڵەکانیشەوە هەمویان سکچون و رشانەوەیان لەگەڵە.
وتیشی: تاوەکو ئێستا نازانین حاڵەتی کۆلێرامان هەیە یاخود نیمانە، سامپڵمان ناردوە بۆ تیمی پزیشکی تاقیگەی نەخۆشخانەی قەڵا، چاوەڕێی ئەکەین لەم یەک دو رۆژە ئەنجامەکانمان بۆ دەربچێت بۆ ئەوەی بزانین کۆلێرایە یاخود نا.
جەختیشی کردەوە: ئەوانەی داخلی نەخۆشخانەکە ئەبن هەمویان گومانلێکراون و پشکنینیان بۆ دەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان