دەنگ نێت
ساڵێك به‌سه‌ر تیرۆركردنی نوسەر و لێکۆڵەر (م. شەماڵ) لە کفری تێپه‌ر ده‌بێت، كورێكیشی ده‌ڵێت: كهیسهكە به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش تێیدا به‌رده‌وامه.
رۆژی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٢، سوهێل خورشید عەزیز، ناسراو بە (م. شەماڵ) لەدایکبوی ١٩٦٠ و فەرمانبەر لە کشتوکاڵی کفری کە هاوکات کادیری تەڤگەری ئازادی نزیک لە پەکەکە بو و نوسەر و لێکۆڵەری بواری مێژو و جوگرافیای گەرمیان و کەرکوک بو، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە کفری بە دەستڕێژی گولە کوژرا.
رەنجە سوهێل، کوڕی سوهێل خورشید، بە رادیۆی دەنگی وت: له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه كاركراوه، به‌ڵام به‌كراوه‌ی ماوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش تێیدا به‌رده‌وامه.
وتیشی: تاوه‌كو ئێستا یه‌ك كه‌س ده‌ستگیركراوه ئه‌ویش برایه‌كی بکوژەکەیه و گومانێکی زۆر هەیە ئەویش پەیوەندی بەتاوانەکەوە هەبوبێت بۆیە تائێستاش دەستبەسەرە.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی گه‌رمیان بۆ رادیۆی ده‌نگ جه‌ختی كرده‌وه كه برای بکوژهكه گیراوه و ماددە یاساییەکەی لە ٤۰٦ـی یاسای سزادانەوە گۆڕدراوە بۆ ماددەی ٢ـی تیرۆر.
ته‌نها دورۆژ دوای تاوانەکە، رادیۆی دەنگ لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە: تیرۆرکەر و تەقەرەکە ناوی (یڵدرم)ـەو کادیری بەرەی تورکمانیە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە و گەڕانەوەی لە کفرییەوە بۆ کەرکوک، ئۆتۆمبیلەکەی لە داقوق جێهێشتوە و خۆیشی بەرەو تورکیا هەڵهاتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان