دەنگ نێت
سه‌رۆكى لقی گەرمیانی كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له مافى كرێنشینان ده‌ڵێت: به‌پێى ئه‌و داتایهى له به‌رده‌ستمان دایه، له ئێستادا نزیكه‌ى 5 هه‌زار خێزانی كرێنیشین له سنوره‌كه‌دا بونیان هه‌یه.
سه‌یوان كه‌ریم محه‌مه‌د، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ساڵى 2004 كه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه دامه‌زرا، نزیكه‌ى 6 هه‌زار كرێنlنشین بونى هه‌بوه له سنوره‌كه‌دا، به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه كه‌متر بوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرۆژانه‌ى دروست ده‌كرێن كاریگه‌ى هه‌بوه و ژمارەی كرێنشینانى كه‌م كردوه‌ته‌وه.
وتیشى: ئه‌وه‌ى له‌لای ئێمە تۆمار كراوه، له ئێستادا نزیكه‌ى 5 هه‌زار كرێنشین بونیان هه‌یه له سنوره‌كه‌دا.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: پلانى ئه‌وه‌مان هه‌یه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئامارێكى نوێى كرێنشینان وه‌ربگرینه‌وه بۆئه‌وه‌ى بزانین رێژەکە گۆرانكاریی به‌سه‌ردا هاتوه یاخود نا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان