دەنگ نێت
بەهۆی خراپی رێگاوبانەکانەوە، لە ئێستادا نەخۆش بە هەلیکۆپتەر لە گەرمیانەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی، هەلیکۆپتەرەکانیش هی فریاگوزاریی نین، بەڵکو سەربازیین.
رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوبەری فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: تەنها لەم دو مانگەدا ۲ جار نەخۆش بە هەلیکۆپتەر گوازراونەتەوە بۆ سلێمانی و جگە لەوەش جارێکی تر هاتون نەخۆش ببەن، بەڵام نەخۆشەکە دۆخی تەندروستی خراپ بوە و گیانی لەدەستداوە.
ئەو هەلیکۆپتەرانەی نەخۆشیان پێ گوازراوەتەوە لە گەرمیان، هی هێزی پێشمەرگەی کۆماندۆ بون و هەلیکۆپتەری فریاگوزاریی تەندروستیی نین و زۆرتر وەک هاوکاری و رزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکان، دەیانگوازنەوە.
نەبونی پزیشک و کەرەستە و تیمی پزیشکی، لەگەڵ نەبونی هەندێک بەشی فریاکەوتنی ورد لە نەخۆشخانەکانی گەرمیان، هۆکارن بۆ گواستنەوەی نەخۆش بۆ سلێمانی.
گواستنەوەی نەخۆشیش بە ئەمبوڵانس لە گەرمیانەوە بۆ سلێمانی قورس بوە، ئەوەش بەهۆی خراپی و قەرەباڵەغی رێگاکە کەوایکردوە روداوەکانی هاتوچۆی تیادا زۆر بێت.
بەپێی ئامارێکی هاتوچۆی دەربەندیخان کە تایبەت بە رادیۆی دەنگ دراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو سەرەتای ئەم هەفتەیە، ٤٦ روداوی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەلارـ دەربەندیخان- سلێمانی تۆمارکراون، کە بەو هۆیانەوە ۱٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٦ کەسیش برینداربون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان