دەنگ نێت
له‌ماوه‌ى 2 رۆژدا 2 قوتابخانه له شارى كه‌لار له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانه‌وه راده‌ستى په‌روه‌رده كراوه، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئاماده‌كاریمان ده‌ستپێكردوه و ئەمساڵ دەوامیان تێدا دەکرێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان رایگه‌یاند هه‌ریه‌كه له قوتابخانه‌ى بان ستى و قوتباخانهى شارى تابلۆ (كهلارى نوێ) خراوه‌ته خزمه‌تى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانه‌وه.
دارا ئه‌حمه‌د سه‌مین، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، لەوبارەوە بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و 2 قوتابخانه‌یه فه‌رمانى وه‌رگرتنمان بۆ ده‌ركردوه و وه‌رمان گرتون، له ئێستاشدا به‌ڕێوبه‌رى بۆ دانراوه، هاوكات ستافیشى بۆ دابین ده‌كه‌ین.
وتیشى: نوسراومان بۆ په‌روه‌رده‌ى كه‌لار كردوه كه ستافى بۆ پێكبهێنن و دهوامیشى تێدا بكرێت ئه‌مساڵ پلانیشمان بۆ داناوه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر گرفتى میلاك هه‌بێت به چى پڕده‌كرێته‌وه؟ به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: ئه‌گه‌ر گرفتى میلاكیش هه‌بێت ئه‌وه به گواستنه‌وه‌ى كاتى به (ته‌نسیب) یان به‌وانه‌بێژان پڕى ده‌كه‌ینه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان