دەنگ نێت
لەبارەی تەواونەبونی کارەکانی پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى کەلار (شاری مامۆستایان)، كارگێڕێکی لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایان ده‌ڵێت: بە وتەیبکۆمپانیاکە، یه‌كێك له هۆكاره‌كان پابه‌ندنه‌بونى مامۆستایانه به پێدانی قیستهكانهوه.
ساڵح میروه‌یس، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پێش چه‌ند مانگێك كه سه‌ردانى كۆمپانیامان كرد بڕیاربو له قۆناغى یه‌كه‌مدا زۆنێك له پرۆژه‌كه كه خۆى له نزیكه‌ى 900 یه‌كه ده‌بینێته‌وه به كۆى خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه راده‌ستى مامۆستایانی بەشداربو بكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان به‌پێى وته‌ى كۆمپانیای جێبەجێکار، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مامۆستایان پابه‌ندى دانەوەی قیسته‌كان نین.
وتیشى: یه‌كێكى دیكه له هۆكاره‌كان وه‌به‌رهێنانه و په‌یوه‌سته به‌وانه‌وه، چونكه رێكاره یاساییه‌كان له‌لاى ئه‌وانه كه پێویسته بیگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به كۆمپانیا، چونكه به‌پێى ئه‌و ماوه‌ى بۆى درێژكراوه‌ته‌وه 24ـى 2ـى 2024 كه كۆتا واده‌یه و ده‌بێت پرۆژه‌كه ته‌واو بكات به یه‌كه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: له دواین سه‌رداندا پێمان راگه‌یه‌ندراوه كه هاوكارى كۆمپانیا بكه‌ین له درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى پرۆژه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واو ببێت، 2 جار به نوسراوى فه‌رمى داوامان لێكراوه به‌ڵام ره‌تمان كردوه، چونكه ئه‌وه‌ى كۆمپانیا باسى لێوه‌ده‌كات شاره‌وانى كه‌لار كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى له پرۆژه‌كه‌دا كردوه.
پرۆژەی بەهەشتی کەلار کە تایبەتە بە توێژی مامۆستایان، بڕیاربو ساڵی رابردو تەواو بێت، بەڵام ماوەی کارکردنی بۆ درێژکرایەوە هەتا شوباتی ساڵی داهاتو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
-
راپۆرتگهشتی ژینگه‌یی لادێکان؛ کاتێک شانۆ و نه‌مام ده‌بنه په‌یامی گۆڕانکاریی
-
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامه‌نوس بون به براوه‌ى وه‌رزی ده‌یه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
زۆرترین بینراوەکان