دەنگ نێت
پاش ئەوەی ۳ مانگ نەخۆشانی پەککەوتنی گورچیلە لە گەرمیان دەرمانی تایبەت بە نەخۆشیەکەیان پێنەدرا بەهۆی نەبونی دەرمانەوە، بەرپرسێکی تەندروستیش دەڵێت: بەشی چوار مانگ دەرمان گەیشتوەتە گەرمیان.
پێشتر رادیۆی دەنگ بڵاویکردوەتەوە، کە نەخۆشانی پەککەوتوی گورچیلە ۳ مانگە بێ دەرمانن و نرخی دەرمانەکەش گرانە و ناتوانن بیکڕن، جگە لەوەش دەرمانەکە لە بەغداو هەولێرەوە نەمابو تاوەکو بنردرێت بۆ گەرمیان.
کاروان محەمەد، بەڕێوبەری سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە ئێستادا کێشەمان نیە و بەشی ٤ مانگ دەرمانمان بۆ هاتوە و دەتوانین بۆ نەخۆشەکانمانی دابین بکەین.
دیارترین چارەسەری ئەو نەخۆشانەی پەککەوتنی گورچیلە (عجزی گورچیلە)یان هەیە، شروبێکە بەناوی (ساندمیۆن Sandimmun) کە هەر نەخۆشێک مانگی یەک شوشەی لێ بەکاردێنێت.
نزیکەی ۱٦۰ نەخۆشی پەککەوتنی گورچیلە لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا هەن، لەو ژمارەیەش ۱۲۰ نەخۆشیان ئەو شروبە وەردەگرن. نزیکەی ۳ مانگ لە بازاڕدا شروبەکە نەمابو و بەوهۆیەوە نرخەکەی تا نزیکەی ۱۲۰ هەزار دینار بەرز بویەوە، کە ئەمەش بارگرانیەکی زۆری لەسەر شانی ئەو نەخۆشانە دروست کردبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرهەمی گەنمی گەرمیان ٢٠٠ هەزار تەنە و حکومەت ٤٩ هەزاری وەردەگرێت
-
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
زۆرترین بینراوەکان