دەنگ نێت
زیاتر لە 5 ساڵە کارەکانی بەنداوی خۆرنەوازان لە ناحیەی ئاوەسپی گەرمیان راگیراوە، بەڕێوبەری ناحیەکەش دەڵێت: هەوڵێک هەیە وەزارەتی کشتوکاڵ پڕۆژەکە بەکاربخاتەوە.
عەزیز محەمەد- بەرێوبەری ناحیەی ئاوەسپی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەوڵێک هەیە بەڕێوبەرایەتی گشتی بەنداوەکان لەوەزارەتی کشتوکاڵ ئەیەوێت کارە تەواونەکراوەکانی بەنداوەکە بدات بە بەڵێندەرێکی تر.
وتیشی: لەماوەی پێشودا لەهەولێرەوەو کۆمەڵێک ئەندازیار هاتن بۆ بەدواداچونی بەنداوەکە و راپۆرتی کۆتاییان نوسیوە، بەڵام هیچ کاتێکیان دیاری نەکردوە بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لەبەنداوەکە و تائێستا هەروەکو خۆیەتی.
بەنداوی خۆرنەوەزان دەکەوێتە سەر چەمی ئاوەسپی لەنێوان گوندهكانی: لەک، سهرههنگ و قهواڵی سەر بە ناحیەی ئاوەسپی له قەزای کفری، بهگوژمهی 14 ملیار دینار لە کۆتایی ساڵی 2009 دا دەست بە کارکردن تێیدا کراوە، تائێستا 11 ملیار دیناری تێیدا خهرج کراوە و 96%ـى كارهكانى بهنداوهكه تهواو كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان