دەنگ نێت
دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی شاری کفری، نوێنەری مانگرتوانی قەزاکە دەڵێت: ئەو بەڵێنانەی پێماندراوە، دانەبەدانە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
عوسمان قەتارچی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: گەورەترین بەڵێن کە بۆمان جێبەجێکراوە، هێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک بو بۆ شارەکەمان.
نوێنەری مانگرتوان باسی لەو پڕۆژانە کرد کەچونەتە بواری جێبەجێکردنەوەو وتی: 5 بیری ئاو چونە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها کەرتی پانزەی تلیشان کە زۆربەی ئەوانە زەوی و موڵکی خۆیانن، ئەویش دەست بە مامەڵەکانی کراوە و لەڕۆژانی ئایندەدا خاوەن موڵکەکان لەسەر زەویەکانی خۆیان پڕۆژەکانیان جێبەجێ دەکەن.
جەختیشیکردەوە: جگە لەوانە چەند پڕۆژەیەکی تری پیشەسازی وەکو کارگەی گەچ و چیمەنتۆی سپی و جپسن بۆرد، هەمو رێکارە یاساییەکانیان تەواوکراوە و شوێنیان بۆ دیاریی کراوە و ئەوە ماوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: لە ئایندەیەکی نزیکدا دیدارمان دەبێت لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا و کۆمەڵێک داواکاری ترمان بۆ ئەنجامدانی پرۆژە دەبێت بۆ شاری کفری، کە ئەم پڕۆژانە هەلی کار دەڕەخسێنن بۆ گەنجانی شارەکە و "زامی کفری ساڕێژ دەکەن".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان