دەنگ نێت
وه‌كو فشارێك بۆ چۆڵكردنى دوكانەکانیان و کردنی بە باڵەخانەی زەڕەنگەران، ماوەی ٥ رۆژە حکومەت کارەبای لە دوکانی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌كانی کەلار بڕیوە، خاوه‌نى دوکانێکی زهڕهنگهرییش ده‌ڵێت: ناچارین چۆڵى بكه‌ین.
هێمن نه‌جمه‌دین، خاوه‌نى زهڕهنگهرى رێژاو له قه‌زاى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆماوه‌ى ٥ رۆژه كاره‌باى نیشتیمانى و مۆلیده‌شمان لێبڕاوه، وه‌ك فشارێك له‌لایه‌ن شاره‌وانى كه‌لاره‌وه بۆ چۆڵكردنى ئه‌و دوكانانه.
وتیشى: له كۆى ٢٣ دوكانى زه‌ڕه‌نگه‌ر، ٤ دوکان له ئێستادا چۆڵ کراون، له‌كاتێكدا هیچ جێگه‌یه‌كمان بۆ دیاریینهكراوه كه بچینه ناوى و زەڕەنگەرەکان خۆیان دوكانیان بۆ خۆیان دابین كردوه كه هى وا هەیە نزیكه‌ى ٢ ده‌فته‌ر دۆلارى داوه تاوه‌كو دوكانێكى ده‌ستكه‌وتوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: پلانى ئه‌وه‌مان هه‌یه دوكانه‌كان چۆڵ بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر چۆڵى نه‌كه‌ین ده‌بێت به كێشه‌ى عهشاریهرى "بۆیه داومانه‌ته ده‌ست خواى گه‌وره".
دوکانی زەڕەنگەرانی کەلار کە موڵکی شارەوانییە، چەند ساڵێکە گرێبەستیان تەواو بوە و لەئێستادا حکومەت بە شێوەی بانەوانیی (مساطحة) داویەتی بە بەڵێندەرێک بۆ ئەوەی بیکات بە باڵەخانەی زەڕەنگەران.
بەوتەی هێمن نەجمەدین: ئه‌م بازاڕە كه دروست ده‌كرێت بڕیاره بۆ زه‌ڕه‌نگه‌ره‌كان بێت، به‌ڵام ئێمه لێره بڕۆین و له شوێنێكى دیكه جێگیربین و دواى ٢ ساڵى تر بازاڕه‌كه ته‌واو ببێت، ئه‌وه نایه‌ینه‌وه بۆ ئێره.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرهەمی گەنمی گەرمیان ٢٠٠ هەزار تەنە و حکومەت ٤٩ هەزاری وەردەگرێت
-
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
زۆرترین بینراوەکان