دەنگ نێت
بۆماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه له ناحیه‌ى باوه‌نور زه‌وى ته‌رخان كراوه بۆ دروستكردنیى وێستگه‌یه‌كى كاره‌با كه به هه‌ڵمى ئاو به‌رهه‌م بهێنرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ کارێکی تێدا نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئێمه چاوه‌روانى كۆمپانیان بێت و ده‌ستبه‌كار بێت.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه زه‌ویمان بۆ ته‌رخان كردوه كه خۆى له نزیکەی 15 دۆنم زه‌وى ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه و كۆمپانیاش بهرهسمى نه‌هاتوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كارببێت.
وتیشى: ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانه و خۆى له 50 میگاوات كاره‌با ده‌بینێته‌وه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بۆ ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه ئه‌م پرۆژه‌یه زه‌وى بۆ ته‌رخان كراوه و چاوه‌ڕوانى كۆمپانیان بۆ ئه‌وه‌ى بێت و ده‌ست به‌كارببێت.
ئەو وێستگەیەی بڕیارە دروست بکرێت، کارەبا لە هەڵمی ئاو بەرهەمدەهێنێت و وادانراوە بەرهەمەکەی 50 مێگاوات کارەبا بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان