
دەنگ نێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێم دەداتەوە سەبارەت بە قسەکانی لەبارەت بەبونی کاری نایاسایی لە مەرزی پەروێزخان و دەڵێت: با سکاڵا تۆمار بکەن.
رۆژی پێنجشەمە وتەبێژی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرانی گومرکی گەرمیان و مەرزی پەروێزخان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا وەڵامی کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان دایەوە کە قسەی لەبارەی ئەوەکردبو بەهۆی هاتنی شاندێکی عێراقەوە تانکەرەکان لە مەرزی پەروێزخان چۆڵ کرابو بۆ ئەوەی نەزانن نەوت بە قاچاخ دەچێت.
لە وەڵامی ئەو سێ بەرپرسەدا، کەریم عەلی راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: "هیوادارم سکاڵا تۆمار بکەن، دڵنیابن بەندە کۆی بابەتاکان بەبەڵگەوە لە دادگا وەڵام دەدەینەوە و کۆی بەڵگەکانیش دەدەین بەدادگای نەزاهەی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی عێراق و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان".
جەخت لەوەشدەکاتەوە بەدواداچونەکانی بۆ کارەکانی ئەو مەرزە و بونی "کاری نایاسایی" تیایدا بەردەوام دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ10 ساڵە ئەو شوقانە دروستنەکراون کە بڕیاربو بدرێنە کەسوکاری شەهیدان
-
-
هەواڵتۆڕی هاوپەیمانی 19: عوسمان گوڵپی و دڵشاد میرانی ئازاد بكەن
-
-
وتاروەزیری خوێندنی باڵا زانکۆی گەرمیان بەرەو کوێ؟!
-
-
بەرنامەلێکەوتە کشتوکاڵیەکانی وشکەساڵی لە گەرمیان چیە؟
-
-
بەرنامەژنان چۆن دەتوانن بازاڕی کار بەرەوپێشبەرن؟
-
زۆرترین بینراوەکان