دەنگ نێت
بریکاری وەزارەی نەوتی عێراقی لێدانی بیرە نەوتێکی نوێ لە قەزای کفری رادەگەیەنێت، بەبێ ئاماژەدان بە وردەکاریی شوێنی بیرەکە.
باسم محەمەد، بریکاری وەزیری نەوت بۆ دەرهێنانی نەوت و گاز، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە: وەزارەت کاربۆ بەهێزکردنی یەدەگی سامانی نەوت و گاز دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش هەستاوە بە ئامادەکردنی پلانی روپێویی و لێدانی بیری نوێ.
دەشڵێت: لەم چوارچێوەیەشدا بەم نزیکانە دەستدەکات بە لێدانی بیرێکی نەوت لە قەزای کفری لە پارێزگای دیالە، لە پاڵ چەند بیرێکی تر لە پارێزگاکانی دیکەدا.
ئەمەو بەرپرسەکەی وەزارەتی نەوت وردەکاریی زیاتری لەسەر بیرەکە و شوێنەکەی نەخستوەتەڕو.
قەزای کفری ئەگەرچی سەر بە ئیدارەی گەرمیانە، بەڵام بەشێک لە روبەرەکانی قەزاکە لەژێر دەستی حکومەتی عێراق دایە و لەسەر پارێزگای دیالەن، بۆیە پێدەچێت بیرەکە لەو سنورانەدا بێت کە لەژێر دەستی حکومەتی عێراقی دان، بەوپێیەی وەزارەتی نەوتی عێراقی دەستی بەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمدا ناشکێت و کێڵگە نەوتییەکانی دیکەی قەزاکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان