دەنگ نێت
کچێکی دانیشتوی قەزای کەلار بەشداری لە سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان دەکات خەڵاتی گەنجترین توێژەر لەسەر ئاستی عێراق بەدەستدەهێنێت.
دێنی عەدنان، ٢١ ساڵ، دانیشتوی گەڕەکی حەمرینە لە قەزای کەلار و دەرچوی بەشی زانستی فیزیایە لە زانکۆی هەڵەبجە.
ئەو ئەمڕۆ لە شەشەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان کە لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچو، خەڵاتی گەنجترین توێژەری لەسەر ئاستی عێراق پێبەخشرا.
دێنی، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو توێژینەوەیەی کە بەشداری پێشبڕکێکەمان پێ کرد بە هاوکاری سێ فێرخوازی هاوڕێم و بە سەرپەرشتی مامۆستا باوەڕ، ساڵی رابردو بەشێوەی گروپ ئەنجاممان دابو.
لە پێشبڕکێی سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان، سێ خەڵات دابەشکرا، کە بریتیبون لە (خەڵاتی باشترین توێژینەوە، خەڵاتی چالاکترین توێژینەوە و خەڵاتی گەنجترین توێژەر)
دێنی، وتی: مامۆستاکەم بۆی پێشنیارکردم تاوەکو بەشداری لە پێشبڕکێکە بکەم، پێی وتم: گەر بەشداری بکەیت دەبیتە گەنجترین بەشدار بو.
توێژینەوەکەی دێنی و هاوڕێکانی بە ناونیشانی (An Improved Bracketing Method for Numerical Solution of Nonlinear Equations Based on Ridders Method) و بەسەرپەرشتی مامۆستا باوەڕ محەمەد بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان