دەنگ نێت
بە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوبەری ئێستای پۆلیسی گەرمیان دەگۆڕێت و بەڕێوبەی بەشی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی گەرمیان شوێنی دەگرێتەوە.
ئەو فەرمانە کە ٦ـی ئەم مانگە بە واژوی وەزیری ناوخۆ دەرچوە، تیایدا ئاماژە بە بەخشینی عەمیدی پۆلیس: محەمەد فایەق عەزیز (محەمەدی حاجی فایەق) لە پۆستی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و گواستنەوەی بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکات.
هەروەک ئەوەشی تێداخراوەتەڕو کە عەمید: لوقمان سابر شکور، لە جێگەکەی دا وەکو بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەستبەکار دەبێت.
ئەمەو تائێستا وادەی ئاڵوگۆڕی پۆستەکە رانەگەیەنراوە.
عەمید: لوقمان سابر، پێشتر بەڕێوبەری پۆلیسی کەلار بوە و لە ئێستاشدا بەرپرسی بەشی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانە.
عەمید: محەمەد حاجی فایەق، نزیکەی ١٣ ساڵە بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیانە، هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان