دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان رایدەگەینێت: سێ جۆر نەخۆشیی ڤایرۆسیی لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکانی گەرمیان بڵاوبونەتەوە و بەرگریکردن دژیان زەحمەتە.
د. عوسمان موستەفا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: جۆری نەخۆشییەکان بریتین لە: نیوکاسڵ، ئایبی و گەمبۆرۆ، ئەمانە نەخۆشی ڤایرۆسین و دەبنە هۆی لەناوچونی پەلەوەرەکان، نەخۆشی نیوکاسڵ بەپلەی یەکەم دێت لە زیانگەیاندن و لەناوبردنی پەلەوەرەکان.
ئاماژەی بەوەشدا: بۆ رێگریکردن لە توشبونی پەلەوەرەکان بەم نەخۆشیانە، دەبێت کێڵگە پەلەوەریەکان بەرنامەی ڤاکسین کردن بەپێی رێنمایی پزیشک دابنێن، هەروەها کوالێتی ڤاکسینەکان باشبن و سەرچاوەیەکی باشیان هەبێ و بەپێی بەرنامەی پزیشکی پێیان بدرێت.
وتیشی: کێڵگەکان کەموکوڕیان هەیە، بە رێژەیەک لەدەرەوەی چاودێریی فەرمانگەکان کاردەکەن و هەندێک لەکێڵگەکان ئەو رێژەیەی بۆیان دیاریکراوە کە بەپێی رێنماییەکان 12 پەلەوەرە لە مەترێکدا دابنرێت، بەڵام ئەوان زیاتر لەو رێژەیە دادەنێن، هەروەها هەندێکیان ئالیکی خراپ دەدەن بەپەلەوەرەکان.
بهپێی ئاماریكی بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان، بەهۆی ئەو نەخۆشیە ڤایرۆسیانەوە ساڵی پار 269 هەزار پەلەوەر لەناوچون.
بەڕێوبەری ڤێتێرنەری گەرمیان جەختی لەوەشکردەوە؛ داوامان کردوە لەحکومەت کە ڤاکسینی پەلەوەر دابین بکرێت، بەڵام تائێستا دابین نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان