
دەنگ نێت
پرۆژەی چوار ریانی ساڵح ئاغا لە گەرمیان، لەساڵی پارەوە دەستکراوە بەکارکردن تێیدا و 90%ـی کارەکانی تەواو بوە و راگیراوە، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیانیش هۆکارەکەی دەخاتەڕو.
پرۆژەی چوار ریانی (ساڵح ئاغا ـ پەروێزخان ـ خانەقین ـ سەنگەر)، لە 20ـی 12ـی 2022 دەست بەکارکردن تیایدا کراوە و ماوەی 200 رۆژ بۆ تەواوکردنی دانراوە، بەڵام کاتەکەی تەواو بوە و هێشتا پرۆژەکە تەواو نەکراوە.
لەبارەی دواکەوتن و سست بەڕێوەچونی کارەکانی پرۆژەکەوە، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دو هۆکار هەبو ئیشکردن تێیدا خاو بێت، یەکەمیان: خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی بەڵێندەرە لەکاتی خۆیدا ، دوەمیشیان کۆمپانیاکە کە خاوەنی کارگەی قیر نیە، بۆیەش لەکاتی کارکردندا لە بڕگەی قیرکردن دا کەموکوڕییان بۆ دروستبو.
عەدنان خەلیل، دەشڵێت: ئیشێکی ئەوتۆمان نەماوە و لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا پرۆژەکە تەواو دەبێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانییەوە، بەڵێندەرەکە ماوەی نزیکەی مانگێکە ئامادەنیە ئیش بکات و کارکردن لەپڕۆژەکەدا وەستاوە.
وتیشی : بەڵێندەر بەبڕی 370 ملیۆن دینار کاری لەپڕۆژەکەدا کردوە، بەڵام تائێستا نزیکەی 150 ملیۆن دیناری وەرنەگرتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی کەلار: پێوەری زیرەک رۆڵی نەبو لە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو
-
-
هەواڵدژى ئهفسهرێكى ئێران شۆفێرانى مهرزی پهروێزخان ماندهگرن
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەبارەی سێ کادیرە دەستگیرکراوەکەی بەرەی گەل لە گەرمیان
-
-
راپۆرتتاڤگەیەک لە هۆشیاریی تەندروستی
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: دانانی تاوەر لەناو زهوی زیندانیانی سیاسی بەدەست ئێمە نییە و شارەوانی بۆی دیارییکردوین
-
زۆرترین بینراوەکان