
دەنگ نێت- ئاری جەمال
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان دەڵێت: کاتی پێدانی کارەبای رۆژانە لەمساڵدا بەبەراورد بە پارساڵ، ٢ کاتژمێر کەمیکردوە.
ئالان ئەرکان، بە رادیۆی دەنگی وت: لەمساڵدا رۆژانە ١٥ کاتژمێر کارەبا بە بەشداران دەدرێت، لەکاتێکدا ساڵی پار ١٧ کاتژمێر کارەبا دەدرا.
رونیشیکردەوە؛ پێدانی کارەبا دەکەوێتە سەر دو شت؛ یەکەم: بەرهەمهێنانی کارەبا و دوەم: خواست لەسەر کارەبا، بەشێوەیەک هەتاوەکو خواستی خەڵک زیاتر بێت لەسەر بەکارهێنانی، ئەوا کاتی پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە.
ئەگەرچی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمترن لە پار، بەڵام وتەبێژی کارەبای گەرمیان پێیوایە ئەگەر پێوەری زیرەک دانەنرایە، رێژەکە کەمتریش دەبویەوە "پێوەری زیرەک کاریگەری زۆری لەسەر کارەبا دروستکردوە، ئەگەر پێوەر دانەنرایە کەمتر لە ١٢ بۆ ١٣ کاتژمێر کارەبا دەدرا".
بەوتەی خۆیشی، لە سنوری گەرمیاندا نزیکەی ٦٨ هەزار پێوەر دانراوە کەئەمەش دەکاتە ٨٧٪ـی کۆی بەشداران، ئەو شوێنانەشی کە پێوەری لێ دانەنراوە، ١٠٪ـی گوندەکانن و ٣٪ـی ئەو شوێنانەی ناوشارەکانن کە تۆڕی کارەباکەیان پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
بەپێی ئەو دابەشکارییەی وەزارەتی کارەبا کردویەتی، گەرمیان ٤.٧٪ـی کۆی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی بەردەکەوێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی کەلار: پێوەری زیرەک رۆڵی نەبو لە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو
-
-
هەواڵدژى ئهفسهرێكى ئێران شۆفێرانى مهرزی پهروێزخان ماندهگرن
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەبارەی سێ کادیرە دەستگیرکراوەکەی بەرەی گەل لە گەرمیان
-
-
راپۆرتتاڤگەیەک لە هۆشیاریی تەندروستی
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: دانانی تاوەر لەناو زهوی زیندانیانی سیاسی بەدەست ئێمە نییە و شارەوانی بۆی دیارییکردوین
-
زۆرترین بینراوەکان