دەنگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: ئه‌و ماڵانه‌ى كه ده‌كه‌وێته پشت شاره‌وانى و به (حه‌ى مانگا) ناسراوه، تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه بۆ وەرگرتنەوەی خانوەکانیان و قهرەبو کردنەوەیان.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هیچ به‌رنامه‌یه‌كمان نیه له ئێستادا بۆ ئه‌و ماڵانه كه ژماره‌یان 270 ماڵه، چونكه زه‌وى ئیفرازكراومان له بهرادهستدا نیه، له‌لایه‌كى دیكه ده‌بێت گوێ له خواستى ئه‌و ماڵانه بگیرێت كه چیان ده‌وێت، ره‌نگه به‌شێكیان زه‌وییه‌كى 200 مه‌تریان بوێت و خۆیان بیكه‌نه‌وه به خان‌و.
وتیشى: له ئێستادا هیچ چارەسەرێکی حكومیمان له‌به‌رده‌ست نیه، ناشبێت هه‌ر پشت به كه‌رتى تایبه‌ت ببه‌ستین.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: شوێنى ئه‌و ماڵانه‌ش دیارنیه كه ده‌كرێت به‌چى، چونكه به‌شێکی زۆرى به‌ر پارك و شه‌قام ده‌كه‌وێت، بۆیه نه‌مانتوانیوه تاوه‌كو ئێستا نه‌خشه‌یه‌كى بۆ دروست بكه‌ین.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەکانی رابردودا چەند ناوچەیەک کە بە تەجاوز خانویان تێداکرابو، بڕیاردرا لێیان وەربگیرێتەوە و دانیشتوانەکەی قەرەبو بکرێنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان