دەنگ نێت
دوای سەندنەوەی فەوجە سەربازیەکەی مەحمود سەنگاویی، سەرچاوەیەک دەڵێت: ئەوە پلانێکی یەکێتییە بۆ ئەوەی هێزە سەربازییەکان بە پەرتوبڵاوی و هەریەکەی لای سەرکردەیەک نەبێت.
رادیۆی دەنگ پێشتر بڵاویکردەوە کە لەچەند هەفتەی رابردودا فەوجە سەربازییەکەی مەحمود سەنگاویی- ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، خراوەتە سەر لیوایەکی نوێی پێشمەرگە و چیتر لە ژێر کۆنترۆڵی ناوبراودا نەماوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وەرگرتنەوەی ئەم فەوجە لە مەحمود سەنگاویی، هەنگاوێکە لە زنجیرەیەک هەنگاوی دیکەی یەکێتی بۆ وەرگرتنەوەی هێزی سەربازیی لە ژمارەیەک سەرکردەی سەربازیی خۆی.
سەرچاوەکە وتی: یەکێتی نایەوێت هێزەکانی وەک پیشوتر پەرت بێت و هەر سەرکردەیە و خاوەن هێزی خۆی بێت، بەڵکو دەیەوێت هەمو هێزەکان بە فەرمی کۆ بکاتەوە و لەژێر دەستی ئەو سەرکردانە دەریانبێنێت، بەتایبەتی کە ئەگەری بەکارهێنانی ئەم هێزانە بۆ ململانێی ناوخۆیی ئەو حزبە بەردەوام ئەگەرێکی بەهێزە.
بەوتەی خۆیشی؛ ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت و سەرکردەکانی دیکەش دەگرێتەوە کە هێزی سەربازییان هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان