دەنگ نێت
نوێنەری مانگرتوانی قەزای کفری دهڵێت: وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم بەڵێنی پێداوین سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە قەزای کفری بێت.
دوای 24 رۆژ له مانگرتنی هاوڵاتیانی قهزای كفری، تائێستا چوار وهزیری حكومهتی ههرێم سهردانی خێوەتگهی مانگرتوهكانیان كردوه كه دواینیان د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بو.
عوسمان قەتارچی، نوێنەری مانگرتوانی قهزای كفری، بە رادیۆی دەنگی وت: وەزیری خوێندنی باڵا جەختی لەوە کردەوە و بهڵێنی دا به ئێمه، کە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە قەزای کفری دەبێت و تەنها دیارییکردنی شوێنەکەی ماوە.
باسی لەوەشکرد: هێنانی سێ پەیمانگا و ٢ کۆلێژی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بۆ قەزای کفری لە رێکاردایە کە بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان