دەنگ نێت
ئەو فەوجە پێشمەرگەیەی کە مەحمود سەنگاوی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی هەیبو، لێی سەنرایەوە و ئەندامانی خرانە سەر لیوایەکی پێشمەرگە لە گەرمیان.
بەوتەی سەرچاوەیەکی سەربازیی ئاگادار کە تایبەت بۆ رادیۆی دەنگ قسەی کرد؛ لیوای ١٤٤ـی پێشمەرگە لە سنوری گەرمیان، ژمارەکەی گۆڕدراوە بۆ ٧٣١ و گۆڕانکاریی و رێکخستنەوەی تێدا دەکرێت، بەشێوەیەک چەند فەوجێکی پێشمەرگەی بۆ زیاد دەکرێت.
وتیشی: لە ئێستادا ژمارەی پێشمەرگەکانی لیواکە نزیکەی ۱۰۰۰ کەسە، بڕیارە بکرێت بە ۱٨۰۰ کەس، ئەمەش لە رێگەی هێنان و خستنەسەری فەوجی دیکەی پێشمەرگە بۆ سەر ئەم لیوایە.
رونیشیکردەوە؛ لەو چوارچێوەیەشدا فەوجێکی پێشمەرگە کە لای مەحمود سەنگاوی- ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بو، خراوەتە سەر لیوای ٧٣١.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، دەویسترێت ئەو لیوایە دوای تەواوبونی ژمارەی پێشمەرگەکانی و فەوج و پێکهاتەکەی، بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، لەکاتێکدا ئێستا سەر بە یەکەی حەفتایە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان