دەنگ نێت
لەبەرامبەر ویستی بایکۆت و مانگرتنی فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتییەکەدا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار دەڵێت: قابیلی قبوڵ نیە لەم دۆخەدا ئاو نەدەینە هاوڵاتیان.
سامان رەحیم، بەڕێوبەری ئاوی کەلار بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: فەرمانبەران حەقی خۆیانە مانبگرن و دوای موچەی خۆیان بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەرکی ئێمە جیاوازە، لەم دۆخەدا ناکرێت هاوڵاتیان بێئاوبکەی و ئەمە قابیلی قبوڵ نیە.
وتیشی: هاوڵاتیەکی زۆر پەیوەندی بەموچەوە نیە، مانگانە حەقی کرێی ئاوەکەی خۆیشی دەدات، هەروەها بابەتی دواکەوتنی موچە شتێکی سەرتاسەریەو پەیوەندی نیە بەبەڕێوبەرایەتیەکەی ئێمەوە تاوەکو بەدەوام نەکردنی بەڕێوبەرایەتیەکەی ئێمە چارەسەر بێت.
جهختى لهوهشكردهوه: ههركاتێك فهرمانگهكانى كهلار بهگشتى بایكۆتى دهوامیان راگهیاند، ئێمهش فهرمانگهكهمان دادهخهین.
بەوتەی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، ئەو هاوڵاتیانەی پارەیەکی زۆری ئاو قەرزارن، بۆشمان نییە ئاوەکەیان لێبگرینەوە، چ جای لێی ببڕین!
ئهمهش له كاتیكدایه بەشێک لە فەرمانگەکانی گەرمیان بایکۆتی دەوامی فەرمیان کردوە بەهۆی وەرنەگرتنی موچەی دو مانگیانەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
-
راپۆرتگهشتی ژینگهیی لادێکان؛ کاتێک شانۆ و نهمام دهبنه پهیامی گۆڕانکاریی
-
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامهنوس بون به براوهى وهرزی دهیهمى پێشبڕكێی رۆژنامهوانی مافهكانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
زۆرترین بینراوەکان