دەنگ نێت
نزیکەی ۳ مانگە نەخۆشانی پەککەوتنی گورچیلە لە گەرمیان دەرمانی تایبەت بە نەخۆشیەکەیان پێنادرێت، بەرپرسێکی تەندروستی دەڵێت: بەشێکی لە بەغدا دەرمانەکە نایەت، بەشێکیشی کۆمپانیاکانی دەرمان نایهێنن بەهۆی گرانی نرخی دەرمانەکەوە.
کاروان محەمەد، بەڕێوبەری سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دیارترین چارەسەری ئەو نەخۆشانەی پەککەوتنی گورچیلە (عجزی گورچیلە)یان هەیە، شروبێکە بەناوی (ساندمیۆن Sandimmun) کە هەر نەخۆشێک مانگی یەک شوشەی لێ بەکاردێنێت، پێشتر ئەم شروبە هەندێکی لە بەغدادەوە بۆمان دەهات و ئێستا نایەت، کۆمپانیاکانی دەرمانیش نایهێنن، بەهۆی ئەوەی نرخەکەی گرانە و نەخۆشی کەم بەکاری دەهێنێت.
وتیشی: ئەگەر چارەسەرەکە لەهەر کۆمپانیایەک هەبێت و پەسەندی کوالێتی کۆنترۆڵی هەبێت، ئێمە لیژنەمان هەیە و پارەشمان لەبەردەستدایە و ئامادەین بیکڕین.
لەبارەی ئەوەی کێشەکە بەس لە گەرمیانە یان لە تەواوی هەرێم؟ وتی: ئەم کێشەیە بەس لە گەرمیاندا نیە، لە بەغدا و کۆگای سلێمانی و هەولێریش هەمان گرفت هەیە.
نزیکەی ۱٦۰ نەخۆشی پەککەوتنی گورچیلە لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا هەن، لەو ژمارەیەش ۱۲۰ نەخۆشیان ئەو شروبە وەردەگرن. نزیکەی ۳ مانگە، لە بازاڕدا شروبەکە نرخی تا نزیکەی ۱۲۰ هەزار دینار بەرز بوەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە زۆرێک لە نەخۆشەکان بەهۆی گرانی نرخەکەوە پێیان ناکڕدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان