دەنگ نێت
پۆلیسی گەرمیان زانیاری لەبارەی هۆکاری تەقەکردن لەو پارێزەرە دەخاتەڕو کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوبازاڕی کەلار بە فیشەک بریندارکرا و دەڵێت: پەیوەندی بە کەیسێکەوە هەیە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بەهۆی کەیسێکی کۆنی کوشتن، شاهێدێک شایەتی داوە لەو کەیسە، دو برای کوژراوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ تەقەیان لە پارێزەی شاهیدی کەیسەکە کردوە.
وتیشی: بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەقەکەرەکان دەرچوە.
پێشتریش رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو گەنجە حەوت فیشەک بە جەستەیەوە نراوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە و لەئێستادا پزیشکان سەرقاڵی چارەسەرکردنین.
بەڵام لە ئێستادا وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەکرد: بریندارەکە رەوانەی سلێمانی کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، گەنجەکە ناوی: هیشام سەباح حەمەجومعەیە و لە دایکبوی ۱۹۹٥ـە و پیشەی پارێزەرە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، شایەتحاڵێک بە رادیۆی دەنگی وت: لەناوبازاڕی کەلار و نزیک بە قوتابخانەی لەیلاقاسم و لە بەردەم نەخۆشخانەی کەلاری تایبەت، گەنجێک دەستڕێژی گولەی لێکراوە و چەند فیشەکێکی بەرکەوتوە و برینداربوە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان