دەنگ نێت
کارکردن لە کێڵگەی نەوتی چیا سورخ لە گەرمیان رادەگیرێت، کۆمپانیای پێت ئۆیڵ کارمەندەکانی ئاگادار کردوەتەوە نەگەڕێنەوە بۆ کارکردن.
سەردار محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: کۆمپانیاکە بەفەرمی لە سەری مانگەوە (١ـی ئاب) کارەکانی رادەگرێت، بەهۆی خەرج نەکردنی پارە بۆ کۆمپانیاکە.
وتیشی: سەرجەم کرێکارەکان تەنها ژمارەیەکی کەم نەبێت ئاگادار کراونەتەوە نەگەڕێنەوە بۆ کارکردن لەو وادەیەوە، چونکە بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی کۆمپانیاکە رادەگیرێت .
ئاماژەی بەوەشدا داواکاریەکانیان پێشکەش بەحکومەت کردوە بۆ خەرج کردنی شایستە داراییەکانیان تاکو ئێستاش وەڵام نەدراونەتەوە.
لایخۆشیەوە کرێکارێکی کێڵگەکە، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ ئیزن دراوین و کۆمپانیاکە پێی وتوین لە سەری مانگەوە مەیەنەوە بۆ دەوام.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگەیە دەدرێتە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و رەوانەی دەرەوە ناکرێت، هەربۆیە کاتێک بەهۆی داخستنی بۆڕیی نەوتی هەرێم لەلایەن تورکیاوە بەرهەمهێنانی نەوت لە سەرجەم کێڵگەکانی هەرێم راگیرا، لە چیاسورخ بەردەوام بو، بەڵام راگرتنی ئەمجارەی بەرهەمی کێڵگەکە پەیوەندیی بەوەوە هەیە حکومەت پارەی بەکۆمپانیای پیت ئۆیڵ نەداوە لەبەرامبەر کارکردنی لەم ماوەیەی پێشوی دا، ئەویش رەتیکردوەتەوە بەردەوام بێت لە کارکردن.
کێڵگەی نەوتی چیاسورخ دهكهوێته سنورى ناحیهى قۆرهتو لە ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن کۆمپانیای پیت ئۆیڵی تورکییەوە کاری بەرهەمهێنانی نەوتی تێدا دەکرێت، بەپێت زانیارییەکان بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەکە لەنێوان (١٥٠٠-٢٠٠٠) هەزار بەرمیل نەوت دابوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
-
راپۆرتگهشتی ژینگهیی لادێکان؛ کاتێک شانۆ و نهمام دهبنه پهیامی گۆڕانکاریی
-
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامهنوس بون به براوهى وهرزی دهیهمى پێشبڕكێی رۆژنامهوانی مافهكانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
زۆرترین بینراوەکان