دەنگ نێت
مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتو بارەگایەکی نوێ دروست دەکات، سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت: لەسەر حسابی خۆیان دروستیان کردوە و ئێمە زەویەکەمان بەکرێ پێداون.
لە تەنیشت بینای بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە کەلار، مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتوی ئیسلامی، باڵەخانەیەکی دروستکردوە و کردویەتی بە بارەگای سەرەکی خۆیان، لەجێگەی بارەگا کۆنەکەیان لە گەڕەکی فەرمانبەران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زەویە لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە بە یەکگرتو دراوە بۆ ئەوەی بارەگای لەسەر دروستبکات، بەڵام ئەوان دواکەوتون لە تەواوکردنی، لە ساڵی ٢٠٢١ مۆڵەتی بینایان بۆ وەرگرتوە و ئەمساڵ تەواویان کردوە.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: بەپێی یاسا حزبەکان مافی ئەوەیان هەیە زەویان پێبدرێت بۆ کردنی بە بینا.
رونیشیکردەوە: ئەو زەویە بە کرێیەکی ساڵانە دراوە بەو حزبە و بیناکەش خۆیان دروستیان کردوە نەک حکومەت بۆیان دروست بکات.
لایخۆشیەوە، بورهان مزەفەر، لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتوی ئیسلامی، جەختی لە زانیارییەکانی سەرەوە کردەوە و ئامادە نەبو وردەکاری زیاتر بخاتەڕو.
یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان، حیزبێکی ئیسلامییە و لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە و بە باڵی بزوتنەوەی (ئیخوان موسلمین)ـی جیهانی دادەنرێت لە هەرێمی کوردستان، لە دواین خولی پارلەمانی کوردستان ٥ کورسی بەدەستهێنا و وەکو ئۆپۆزسیۆن لە پارلەماندا کارا بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان