دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان هۆشداریی دەداتە کۆمپانیای بامۆک لە وەرگرتنی پارەی ئاو لە بەشدارانی پرۆژەی بان سیتی.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکە کە وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە؛ هۆشداریی داوە بە کۆمپانیای بامۆک بەوەی نابێت ئاوی پرۆژەی بان سیتی بفرۆشێتە بەشدارانی، بەپێچەوانەوە رێکار بەرامبەر کۆمپانیاکە دەگرنەبەر.
پێشتر رادیۆی دەنگ، لەسەر زاری سامان رەحیم، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلارەوە بڵاویکردەوە: کۆمپانیای بامۆک کە جێبەجێکاری پڕۆژەی نیشتەجێبونی بان سیتیە لە قەزای کەلار، دەستی کردوە بەدابەشکردنی ئاو بۆ یەکەکانی بەشێوەی فرۆشتنەوەی بەکارت و هەر کارتێکی بە ١٠ هەزار دینار دیاریکردوە و پارەکەشی بۆخۆی دەگەڕێتەوە نەک حکومەت.
هونەر مەحمود، بهرێوبهری گشتی وهبهرهێنانی گهرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ بڕە پارەیەک دیاریینەکراوە بۆ ئەوەی لە بەشدارانی پرۆژەی بان سیتی وەربگیرێت لەبەرامبەر پێدانی ئاو.
لەلایەکی دیکەوە و هەر لەنوسراوەکەی وەبەرهێنانی گەرمیان دا، ئاگاداری کۆمپانیای بامۆکی کردوەتەوە لەوەی ئەو پێوەرانەی ئاو کە دایناون لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلارەوە پەسەند نەکراون و داوای لابردنی دەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان