دەنگ نێت
کارکردن لە بەرزە پردی کەلارـ رزگاری بەردەوامە، سەرۆکی شارەوانی کەلار دەڵێت: ئەگەر کێشەی پارەمان نەبێت، لە سێ مانگی داهاتودا تەواو دەبێت.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: چینی یەکەمی پردەکە قیر کراوە، ٨۰٪ـی کارەکانی تەواو بوە، دواتر چینی دوەمی قیر دەکرێت، دواتر گادرێڵ و شتەکانی سەرەوەی بۆ دروست دەکرێت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل بتوانێت بەسەری دا تێپەڕبێت، پاشان یوتێرن و باڵەکانی لەخوارەوە دروست دەکرێت.
وتیشی: ئەگەر کێشەی پارەی نەختینەمان نەبێت، لە سێ مانگی داهاتودا بەرزە پردەکە تەواو دەبێت.
بەرزە پردەکە درێژییەکەی ٩٠٠ مەترە، رێگای کەلار- رزگاری و شەقامی پشتێنەیی کەلاری لەسەرە و یەکەم بەرزە پردە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان.
تێچوی پردەکە سێ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلارە، ٢ ملیۆنی لەلایەن وەبەرهێنەر: حەسەن محەمەد تاڵەبانییەوە دراوە لەبەرامبەر پێدانی زەوییەک پێی لەناوبازاڕی کەلار و کردنی بە مۆڵێک، باقی تێچونەکەش (ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار) لە ژمارەیەک پرۆژەی دیکەی وەبەرهێنان وەردەگیرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان