دەنگ نێت
کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی بان سیتی دەستی کردوە بەپێدانی ئاو بەشیوەی کارت بۆ بەشداربوانی پرۆژەکە، بەڕێوبەری ئاوی کەلاریش دەڵێت: بەهیچ جۆرێک پێدانی پارەی ئاو بەکۆمپانیەکە قبوڵکراو نیە، سەرۆکی سەندیکای کریکارانی گەرمیانیش بەنایاسایی ناوی دەبات.
سامان رەحیم، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئاگار کراوینەتەوە کە کۆمپانیای بامۆک کە جێبەجێکاری پڕۆژەی نیشتەجێبونی بان سیتیە لە قەزای کەلار دەستی کردوە بەدابەشکردنی ئاو بۆ یەکەکانی بەشیوەی فرۆشتنەوەی بەکارت.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ کۆمپانیاکە، پڕکردنی ئاوی ماڵانی بەمانگانەی ١٠ هەزار دینار دیاریکردوە، پارەکەشی بۆخۆی دەگەڕێتەوە نەک حکومەت.
بەڕێوبەری ئاوی کەلار، وتیشی: ئەوە بەتەواوی کارێکی قبوڵنەکراوە، لەکاتێکدا ئێمە پڕۆژەکەمان وەر نەگرتۆتەوە بەهۆی ئەوەی کێشەی هەیە لە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوەکەی.
باسی لەوەشکرد: لە هەمانکاتدا نابێت کۆمپانیا پارەی ئاو بۆ خۆی وەربگرێت، بەڵکو دەبێت بیگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت و تەندرینی بۆ بکرێت.
هاوکات عەدنان محمەمەد سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، باس لەوە دەکات کۆمپانیاکە خۆڕسکانە ئەو کارەی ئەنجامداوە پێوەری ئاوی بۆ هاوڵاتیان داناوە کەئەمەش بەتەواوی نایاساییە.
رادیۆی دەنگ لەمبارەیەوە پەیوەندی بە بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکانی بێ وەڵام بون.
پڕۆژەی بان سیتی کە تایبەتە بەپیشەوەران لەلایەن کۆمپانیای بامۆک ئەنجامدەدرێت و لە قۆناغی رادەستکردنی یەکەکەکانی دایە و ژمارەیەک ماڵ رۆشتونەتە ناوی، بەڵام بەهۆی کەموکورتیەوە پڕۆژەکە لەلایەن شارەوانی و بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار وەرنەگیراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
-
راپۆرتگهشتی ژینگهیی لادێکان؛ کاتێک شانۆ و نهمام دهبنه پهیامی گۆڕانکاریی
-
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامهنوس بون به براوهى وهرزی دهیهمى پێشبڕكێی رۆژنامهوانی مافهكانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
زۆرترین بینراوەکان