دەنگ نێت
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت: بارزگانان هێنانی باری ترانزێتیان لە دەروازەی پەروێزخانەوە راگرتوە و دەروازەکانی سەر بە حکومەتی عێراق بوە بە جێگرەوەی پەروێزخان.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوری بارزگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەمیانەی بەرنامەیەکی رادیۆی دەنگدا باسی لەوە کرد؛ حکومەتی هەرێم بارگرانی لەسەر بازرگانان لە دەروازەی پەروێزخان دروستکردوە لە بابەتی گومرکی کاڵاکانیان و چەندین شتی دیکە، ئەمەش وایکردوە بازرگانەکان رو لە دەروازەکانی عێراق بکەن بۆ گواستنەوەی بارەکانیان، چونکە ئەو بڕە پارەیەی لەوێ لێیان وەردەگیرێت، کەمترە.
دەشڵێت: دەتوانم بڵێم ئێستا هیچ بارێکی ترانزێت لە دەروازەی پەروێزخانەوە نایەت، بازرگانەکان بەتەواویی رویان لە دەروازەکانی ژێر دەستی حکومەتی عێراقی کردوە.
دەروازەی پەروێزخان یەکێکە لە ٥ دەروازە سەرەکیەکانی هەرێم بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گەڵ ئێراندا، بەشێکی زۆر لە بازرگانان بەهۆی وەرگرتنی باج و رەسمێکی زۆرەوە لە نێو دەروازەکەدا بەناوی جۆراوجۆرەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی رۆژانەیان گواستوەتەوە بۆ دەروازەکانی ژێر دەستی حکومەتی عێراقی، لەوانەش: مونزریە، چونکە لەوێ باج و رەسم لەسەریان کەمە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان