
دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی ئاوى كه‌لار لەبارەی کێشەی ئاوی گەڕەکی بنگردەوە ده‌ڵێت: به‌هۆى نه‌بونى پارە لە بانک دا نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەکە دواکەوتوە، باس له‌وه‌ش ده‌كات: له قه‌زاكه‌دا 5 گهڕەكمان هه‌یه هەمان کێشەیان هەیە.
سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى قه‌زاى كه‌لار، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له قه‌زاى كه‌لار 5 گه‌ڕه‌كمان هه‌یه كه تۆڕى ئاوه‌كانیان كۆنه و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، ئەوانیش: (شۆرش، راپه‌رین، به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران، شێروانه و بنگرد)ن.
گه‌ڕه‌كی بنگرد لەئێستادا کێشەیەکی زۆری هەیە و بەوهۆی خراپی و کۆنی تۆڕی ئاوەکەیانەوە كه له ساڵانی کۆتایی حەفتاکاندا دروستكراوه و تاوه‌كو ئێستا نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه، هاوڵاتیان کێشەی دەستکەوتنی ئاویان هەیە و هەندێکجاریش ئاویان تێکەڵی ئاوەڕۆ دەبێت.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، وتیشى: هاوكات بنگرد گرفت له ئاوهڕۆكهیشى دا هه‌یه، هه‌ركات ئاوهڕۆكهى توشى گیران ده‌بێت، راسته‌وخۆ ئاوى ماڵان خراپ ده‌كات و تێكه‌ڵ ده‌بێت.
لەبارەی نۆژەنکردنەوەی پرۆژەی ئاوی گەڕەکەکەشەوە، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان ته‌نده‌رینى بۆ كراوه و به‌ڵێنده‌ریش پرۆژه‌كه‌ى وه‌رگرتوه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى پاره‌ى نه‌ختینه‌ییه‌وه له بانك، كۆمپانیا گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌نجام نه‌داوه، كه گوژمه‌ى پرۆژه‌كه خۆى له نزیکەی 1 ملیار و 190 ملیۆن دیناردا ده‌بینێته‌وه.
باسی له‌وه‌شکرد: لە بنگرد دا له‌گه‌ڵ تیمى شاره‌وانى خه‌ریكى هه‌ڵكۆڵینى شوێنهكانین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و جیگانه چاك بكه‌ینه‌وه كه خراپ بون، ته‌نها له‌یه‌ك رۆژدا 14 شوێنمان هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی کەلار: پێوەری زیرەک رۆڵی نەبو لە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو
-
-
هەواڵدژى ئه‌فسه‌رێكى ئێران شۆفێرانى مه‌رزی په‌روێزخان مانده‌گرن
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەبارەی سێ کادیرە دەستگیرکراوەکەی بەرەی گەل لە گەرمیان
-
-
راپۆرتتاڤگەیەک لە هۆشیاریی تەندروستی
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: دانانی تاوەر لەناو زه‌وی زیندانیانی سیاسی بەدەست ئێمە نییە و شارەوانی بۆی دیارییکردوین
-
زۆرترین بینراوەکان