دەنگ نێت
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم، ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێوبەری فەرمانگەکانی ئیدارەی گەرمیان جەخت لە بونی دو ئیدارەیی دەکاتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کۆبونەوەیەکدا لە بینای ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبونی زۆرینەی بەڕێوبەرە حکومییەکانی گەرمیان، باس لە زۆر پرس کراوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیی بە کێشەی دارایی و خەرجکردنەوە هەبێت لە سنوری زۆنی سلێمانی.
لە بەشێکی دا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم وتویەتی: بە راشکاویی لە هەرێم دا دو ئیدارەیی هەیە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا چەند بەڕێوبەرێک رەخنەی ئەوەیان هەبوە کە مامەڵەی حزبییانە دەکرێت و زۆر پرۆژە هەیە ئەوان بەرزی دەکەنەوە رەزامەندی لەسەر نادرێت، بەڵام کاتێک حزب دەستوەردەدات رەزامەندی لەسەر دەدرێت.
ئەمڕۆ وەزیری دارایی هەرێم بەمەبەستی کردنەوەی چەند پرۆژەیەک لە دەروازەی پەروێزخان و تیلەکۆ و کۆبونەوە لەگەڵ ئیدارەی سنورەکە، سەردانی گەرمیانی کرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان