دەنگ نێت
ماوه‌ى نزیكه‌ى 6 مانگه بڕیار لە قه‌ره‌بوى ئه‌و 150 ماڵه دراوە کە لە 'لیوا رەشەکە'ـی کەلار دان، بەڵام تائێستا قەرەبو نەکراونەتەوە، سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت: چاوەڕێی ئیفرازکردنی زەوین.
دوای ئه‌وه‌ى حكومه‌ت بڕیاریدا به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماڵانه‌ى كه له گه‌ڕه‌كى 'لیوارهشهكه' و 'جه‌مه‌لۆنه‌كه'ـی کەلار نیشته‌جێن بەوەی یەکی به زه‌وییه‌كى 200 مه‌تریان پێبدرێت و خانوەکەیان چۆڵ بکەن، به‌كۆى گشتى و بە هەردو گەڕەکەکەوە 160 ماڵ تۆمارکران.
ئه‌كره‌م ساڵه‌ح، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لار لەبارەی دواین زانیاری پرۆسەی قەرەبوکردنەوەی ئەو ماڵانەوە، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و ماڵانه‌ى كه له لیوارهشهكهى قه‌زاى كه‌لار نیشته‌جێن رێكاره‌كانى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان ته‌واو بوه، ژماره‌یان 150 ماڵن.
وتیشى: چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین قه‌ره‌بوى ئه‌و جوتیارانه بكرێته‌وه كه زه‌وییه‌كانیان دانراوە ئیفراز بکرێت و بکرێت بە نیشتەجێبون، دواتر لەو زەویانە قەرەبوی ماڵە نیشتەجێبوەکانی لیوا رەشەکە دەکرێتەوە.
لەبارەی ئەوەی کەی ئەم رێکارانە تەواو دەبن، سەرۆکی شارەوانی کەلار ئاماژەی بە رێکەوت و بەروارێکی دیارییکراو نەدا، بەوپێیەی وەکخۆی وتی: پرسەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان