ده‌نگ نێت
به‌پێی ریزبه‌ندى (پێڕستكاری نه‌یچه‌ر) كه پۆڵێنكاریی بۆ زانكۆكانى جیهان ده‌كات له‌بوارى توێژینه‌وه‌ى زانستى دا، زانكۆی گه‌رمیان یه‌كه‌مى هه‌رێمى كوردستان و پێنجه‌مى عێراقه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ى یه‌ك توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌وه له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كى زانكۆكه‌وه به‌ناوى (موحسن جاف).
پێڕستكاری نه‌یچه‌ر (Nature Index)، ریزبه‌ندیی له‌بواره زانستییه‌كانى: زینده‌زانی، فیزیا، كیمیا و زه‌ویناسی ده‌كات و پۆڵێنكاریی بۆ زانكۆكانى جیهان ده‌كات له بوارى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زانستی و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه له گۆڤار و جۆرناڵه زانستییه ئاستبه‌رز و پێشه‌نگه‌كان دا.
به‌پێی دواین ریزبه‌ندیی پێڕستكارهكه بۆ زانكۆكانى عێراق كه ساڵێكى (1/4/2022 هه‌تا 31/3/2023) روماڵكردوه، زانكۆی گه‌رمیان یه‌كه‌می زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و پێنجه‌مى عێراق بوه.
ئه‌م پله‌یه‌ش به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى (موحسن جاف) مامۆستای یاریدەدەری زانكۆهوه بوه كه به هاوبه‌شى چوار توێژه‌ری تر له وڵاتانى دیكه، له رێكه‌وتى (2022-12-14) دا له جۆرناڵی (فیزیای ئه‌وروپی) دا بڵاویكردوه‌ته‌وه.
موحسن جاف، بەوە ناوی هاتوە کە لە هەردو زانکۆی گه‌رمیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ئۆكلاند له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا کاردەکات. بەپێێ پەڕەی به‌شى فیزیاش له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى زانكۆی گه‌رمیان، یەکێکە لە تیمی مامۆستایانی زانکۆکەیان.
زانكۆی گه‌رمیان له‌باره‌ى پۆڵینهكه و گرتنى پله‌ى یه‌كه‌م تیایدا، راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه، تیایدا ئاماژه‌ى بهوهكردوه كه سێ ساڵه زانكۆكه‌یان چوه‌ته ناو ئه‌م پێڕستکارەوە و به بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و پله‌یه‌ش پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م ستافی زانكۆكه ده‌كات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
-
راپۆرتگهشتی ژینگه‌یی لادێکان؛ کاتێک شانۆ و نه‌مام ده‌بنه په‌یامی گۆڕانکاریی
-
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامه‌نوس بون به براوه‌ى وه‌رزی ده‌یه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
زۆرترین بینراوەکان