دەنگ نێت
دواى 14 ساڵ تیپه میلیهكانى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵای سەر بە کفری بون به خاوه‌نى یاریگاى تایبه‌ت به خۆیان، بڕیاریشە مانگی داهاتو پاڵەوانێتییەکی تێدا ئەنجام بدرێت.
ناسر عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى تیپهمیلیهكانى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دواى 14 ساڵ تیپه میلیهكانى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا كه ژماره‌یان 13 تیپن بون به خاوه‌نى یاریگاى خۆیان، كه له‌لایه‌ن سكرتاریه‌تى یه‌كێتیه‌وه بۆمان دروست كراوه.
وتیشى: له مانگى ئایاری ئەمساڵەوە یاریگاكە ئاماده‌یه بۆ یاریكردن و یارى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاره 12ـی مانگى داهاتو پاڵەوانێتییەک لەسەر ئاستی گه‌رمیان بهێنرێته ناحیه‌كه.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: به‌هۆى هه‌ندێك رێنماى كه دهرمانكردوه و ياریگاكه پێویستى به پاره‌یه، بۆیە تیپەکان لەبەرامبەر بەکارهێنانی یاریگاکە دەبێت پارە بدەن، بەڵام 3 له تیپه‌كان پێیان راگه‌یاندین ناتوانن پاره بده‌ن، ئێستا 10 له تیپه‌كان یارى له یاریگاكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان