دەنگ نێت
ماوەی دو مانگە گەنجینەی ٢ـی سلێمانی هیچ بڕە پارەیەکی بۆ پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی خەرج نەکردوە، کۆمپانیای جێبەجێکاریش دەڵێت: بەمشێوەیە بێت سەرەتای مانگی داهاتو کاکردن لە پرۆژەکە رادەگرین.
عەدنان خەلیل، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ١٤ـی ئایاری ئەمساڵەوە، گەنجینەی ٢ـی سلێمانی هیچ بڕە پارەیەک بۆ پڕۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی خەرج ناکات، بەبیانوی ئەنجامنەدانەوەی (خطاب ضمان) لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکەوە.
وتیشی: کۆمپانیاکەش رەتیدەکاتەوە بەهیچ جۆرێک (خطاب ضمان) نوێبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کۆمپانیاکە هۆشداری داوە لەوەی لە سەرەتای مانگی داهاتو (ئابی ٢٠٢٣) کارەکانی پرۆژەکە رادەگرێت.
پێشتر بڕیاردرابو هەفتانە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی کە ئیستا کار لە بەشی دوەمی دا دەکرێت، خەرج بکرێت.
پێش دوهەفتەش بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان رایگەیاند، بڕیاریانداوە پارەی دیاریی چەند پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی ناوچەکە بۆ تەواوکردنی پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی خەرج بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان