ده‌نگ نێت
سه‌رۆكى لقی گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایان ده‌ڵێت: ئه‌و بهڵێندهرهى ده‌روازه‌ى بیناكه‌ى روخاندون، داواى لێبوردنى كردوه و بینایهكیشیان بۆ ماوه‌ى ساڵێك بۆ به‌كرێ ده‌گرێت.
م. ئازاد حه‌سه‌ن، به رادیۆی ده‌نگى وت: له ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌مان كردوه و تیایدا ئه‌و بهڵێندهرهى كه هه‌ستا به روخاندنى دیوارى سه‌ره‌كی باره‌گاكه‌یان، داواى لێبوردنى لێكردون و وتویهتى كه به نائه‌نقه‌ست و هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن ئه‌و كاره‌ى كردوه.
وتیشی: هاوكات به‌ڵێنده‌ره‌كه لهناوبازاڕى كه‌لار بینایه‌كى بۆ یه‌كێتى مامۆستایان به‌كرێگرتوه و پاره‌ى كرێی ساڵێكى بیناكه ده‌دات.
به‌وته‌ى سه‌رۆكى لقی گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایان، حكومه‌تیش بڕیاریداوه له داهاتودا پارچه زه‌ویه‌كیان بۆ دیاریی بكات بۆ ئه‌وه‌ى بینای له‌سه‌ر دروست بكه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان