دەنگ نێت
شەوی رابردو به‌شێك له بارەگای لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەناوبازاڕی کەلار، روخێنرا، سه‌رۆكى لقه‌كه‌ش ده‌ڵێت زه‌وی بیناكه دراوه به كه‌سێك و به‌بێ ئه‌وه‌ى ئێمه ئاگادار بكاته‌وه به‌شێكى روخاندوه.
م. ئازاد حەسەن، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان، بە رادیۆی دەنگی وت: شەوی رابردو هاتونه‌ته سه‌ر بارەگاکەمان و بە شۆفڵ به‌شێكى پێشه‌وه‌یان روخاندوه.
لەبارەی هۆکاری روخاندنەکەشەوە وتی: ئەو بینایە هی شارەوانییە و دراوه به كه‌سێك بۆ پرۆژه، ئه‌و كه‌سه‌ش به‌ڵێن بو رۆژى پێنجشه‌مه بێت له‌گه‌ڵ ئێمه دابنیشێت، به‌ڵام نه‌هات و ئه‌مشه‌و سه‌ربه‌خۆیانه ده‌ستى كردوه به روخاندنه‌كه.
رونیشیکردەوە: هەمو کەرەستە و پێداویستییەکانی لقەکەمان لەناو بارەگاکەدا بوە و بەبێ ئەوەی پێشتر ئاگادارمان بكه‌نه‌وه كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و بوار بدەن كه‌ره‌سته‌كان دەربکەین، هەستاون بە روخاندنی.
سه‌رۆكى لقی گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایان، وتیشی: نزیكه‌ى بیست ساڵه له‌م بینایهداین، پێش ده رۆژیش ئاگاداریان كردینه‌وه كه باره‌گاكه به بانهوانى دراوه به‌كه‌سێك و پرۆژه‌ى تیا ده‌كات، ئێمه‌ش لاریمان نه‌بوه و بینامان به كرێ گرتوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه به‌بێ ئه‌وه‌ى ئێمه ئاگادار بكاته‌وه راسته‌وخۆ باره‌گاكه‌ى روخاندوه، ئێمه‌ش بڕیارمانداوه وه‌ك هه‌ڵوێستێك كه‌ره‌سته‌كان له باره‌گاكه ده‌رناكه‌ین.
بارەگا روخاوەکەی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان لەناو بازاڕی کەلار و ئەو کۆڵانەدابوە کە بە کۆڵانی دارتاشەکان ناسراوە و پێشتر لە سەرەتای نەوەدەکان دا خودی شارەوانی کەلاری تێدابو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان