دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان رایگه‌یاند بڕیار له دروستكردنى یه‌كه‌ى كرێنشینان دراوه له گه‌رمیان كه خۆى له 1500 یه‌كه ده‌بینێته‌وه و هه‌مو رێكاره‌كانى ته‌واو بوه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ره‌خنه ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ئێمه ئاگادارى هیچ شتێك نین له كاتێكدا له %90ى پرۆژه‌كه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه.
له لێدوانێكى پێشترى بۆ رادیۆی دەنگ، هونەر مەحمود، بەرێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، وتی: بڕیار لەبارەی دروستکردنی یەکەی کرێنشینان لە گەرمیان دراوە کە ژمارەیان ١٥٠٠ یەکەیە لە هەریەک لە قەزاکانی کفری و کەلار و ناحیەی رزگاری دروست دەکرێت، هاوكات رێکارەکان تەواو بون چاوەڕێی وەبەرهێن دەکەن بۆ وەرگرتنی پڕۆژەکان.
له‌به‌رامبه‌ردا، پشتیوان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئێمه ئاگادارى ئه‌و بابه‌ته نین و نوسراویشمان بۆ نه‌هاتوه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانه‌وه، له كاتێكدا ئه‌م پرۆژه‌یه له %90ـی كاره‌كانى په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌یه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ماوه‌ى 2 مانگى رابردو له ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆبونه‌وه كرا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و لیژنه پێكهێنرا، كه‌چى وه‌به‌رهێنان به په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیش ئێمه‌ى ئلگادارنهكردوهتهوه، له كاتێكدا ئێمه چاوه‌ڕوانى شتێكى لهوشێوهین و بچینه پێشه‌وه و كارى له‌سه‌ر بكه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان