دەنگ نێت
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدراوە بە دروستکردنی بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەوران (زیندان) لە گەرمیان، لێپرسراوی بەشی یاسایی چاکسازی گەورانی سلێمانیش دەڵێت: بەڕێوبەرایەتی چاکسازییەکەی گەرمیان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم دەبێت.
بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران کە لە رێکەوتی ۱۱ـی ۷ـی ۲۰۲۳ دەرچوە، بڕیاریداوە بە هێنانەکایەی چاکسازیی گەورانی گەرمیان لەپێناو وەکخۆی دەڵێت: "بەرژەوەندی گشتی" و فەرمانەکەش لە رۆژی دەرچونیەوە جێبەجێ دەکرێت.
شوان بورهان، لێپرسراوی بەشی یاسایی لە بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پاش ئەوەی ئاماری هەمو زیندانی کراوانی ناوچەکەمان جیاکردەوە، پێشنیازی بیرۆکەی دروستکردنی چاکسازیەکی گەورانمان کرد لە گەرمیان.
وتیشی: دروستکردنی چاکسازی گەورانی گەرمیان لە روی ئەمنی و جوگرافی و لە روی داراییەوە پێویست و گونجاوە، هەروەها ئاسانکاریی دەکات بۆ هاوڵاتیانی گەرمیان لەکاتی سەردانیکردنی کەسوکاریان لە زیندان.
بە وتەی شوان بورهان، بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەرمیان هاوشێوەی بەڕێوبەرایەتیەکانی چاکسازی گەورانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەبێت.
تائێستا ئەو کەسانەی لە سنوری گەرمیان لەلایەن دادگا جیاوازەکانەوە سزای زیندانییکردن دەدرێن، دەبرێنە سلێمانی و لە بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی ماوەی زیندانییکردنیان تەواو دەکەن، بەوهۆیەی لە گەرمیاندا بەڕێوبەرایەتی چاکسازی نییە و تەنها بەڕێوبەرایەتی گرتن و گواستنەوە هەیە کە تایبەتە بە کەسانێک کە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا بە فەرمانی دادوەر رادەگیرێن (توقیف دەکرێن).
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی نزیکەی ۱٥۰۰ سزادراو کراو لە چاکسازی گەورانی سلێمانیە، بەڵام بە وردی نازانرێت چەندیان خەڵکی گەرمیانن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان