دەنگ نێت
بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی ناحیەی رزگاری ئاشکرای دەکات: ئاستی ئاوی بیرەکانمان لە ماوەی یەک ساڵ ١٣ مەتر کەمبونەتەوە، ئەمەش ناحیەکەی روبەڕوی کێشەی کەمئاوی کردوەتەوە.
دابەزینی ئاستی ئاوی بیری ئیرتیوازی کە ئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی ناحیەی رزگاری لە کەلار دابین دەکات، کێشەی بۆ دانیشتوانەکەی دروستکردوە، بەتایبەتی کێشەکە لە گەڕەکی راپەڕین زەقە کە بیرێکی گەڕەکەکە بە تەواوی وشکی کردوە و لە کارکردن دەرچوە.
بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی ناحیەی رزگاری، زەواڵ رۆستەم، بە رادیۆیی دەنگی وت: گرفتەکە تەنها لەو یەک بیرەدا نیە، بەڵکو بیرەکانی دیکەش هەمان کێشەیان هەیە.
رونیشیکردەوە: تێستمان بۆ بیرەکان ئەنجامداوە و پارساڵ لە قوڵی ٥٠م ئاویان تیابوە، ئێستا لە قوڵی ٦٣م ئاویان تێدایە، بەمەش بەراورد بە پارساڵ ١٣م ئاستی ئاوی بیرەکانمان دابەزیون.
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەش، وتی: دەبێت یاخود بیری قوڵتر لێبدرێت، یان لە رێگەی روباری سیروانەوە ئاو بگەیەندرێتە ناحیەکەمان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان