دەنگ نێت
سەنتەری میترۆ رەخنە لە یەکێتی و گۆڕان دەگرێت بەوەی وەزیرەکانیان لەمساڵدا ٢ رێنماییان دەرکردوە کە دژ بە یاساکانی ئازادی رۆژنامەوانی و کاری رێکخراوەیین.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ئازادی، لە بەیاننامەیەکدا رەخنە دەگرێت لە رێنمایی ژمارە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ـی وەزارەتی دارایی دەگرێت سەبارەت بە کاری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، کە تیایدا رێکخراوەکان ناچار دەکات مانگانە تەرازوی پێداچونەوەی پرۆژەكەیان پێشكەش بە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان بكەن.
بەوتەی سەنتەرەکە، رێنماییەكە پێچەوانەی مادەی چوارەم، خاڵی سێیەمە لە یاسای رێكخراوە ناحكومییەكان، کە دەڵێت: رێكخراوەكان و تۆڕەكان راپۆرتێكی ساڵانەی دارایی پێشكەش بە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان دەكەن و لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێمدا وردبینی بۆ دەكرێت.
هاوکات سەنتەرەکە ئەو رێنماییەش بیردێنێتەوە کە وەزارەتی رۆشنبیری دەریکرد بۆ رێکخستنی کاری میدیایی و ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتوە، دەشڵێت: ئێمە لەم كابینەیەدا چاوەڕوانبووین بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بابەتی هەستیاری وەك ئازادی كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و ئازادی كاری میدیای ورادەربڕین، كە بەرێز وەزیری دارایی و وەزیری رۆشنبیری نوێنەرایەتییان دەكات (..) و رێگربن لە دەركردنی بڕیارو رێنماییەك كە كۆمەڵگەیەكی مەدەنی دەستەمۆ بكات و میدیاكان بكەن بە وتەبێژی حكومەت.
'میترۆ' راشیدەگەیەنێت هەر رێنماییەك لە هەر دامەزراوەیەكی حكومی كە پەیوەندی بە ئازادی كاری رۆژنامەگەرییەوە هەبێت نابێت پێچەوانەی یاسا بەركارەكان بن وەك یاسای رۆژنامەگەری و یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری و یاسای رێكخراوە ناحكومییەكان، یان هەر یاساییەكی تر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان