دەنگ نێت
شێخ محەمەد شاکەلی، سیاسەتوان و ئەندامی پێشوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی هۆکاری تێکچوونی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و قوڵبونەوەی ناکۆکییەکانیان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە وڵاتانی هەرێمی دەستیانخستوەتە نێو کێشەکانەوە و ناهێڵن ئەو دو لایەنە رێکبکەون.
شێخ محەمەد شاکەلی، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە: ئیرادەی رێککەوتن لای یەکێتی و پارتی خۆیان نییە، ئیرادەکە لای وڵاتانی هەرێمی و دەرەکییە، بەشێک لەو وڵاتانە نایانەوێت هەرێم سەقامگیر بێت و سەقامگیری هەرێم لە بەرژەوەندییان نییە.
شێخ محەمەد پێیوایە رێککەوتنی یەکێتی و پارتی و سەقامگیری هەرێم لەبەرژەوەندی کوردە، لەکاتێکدا وڵاتانی دەرەکی سەقامگیری هەرێم بە مەترسیی دەزانن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان، بۆیە بە ئاسانی ناهڵێن رێککەوتن ئەنجام بدرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا پێیوایە هەر "هاوکێشە دەرەکییەکانن کە رێگرن لە بەردەم لەناوچونی هەرێم دا"، واشدەبینێت کە "هەرێم لاواز بوە و هەمووان هەستی پێدەکەن".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان