
دەنگ نێت
له ماوه‌ى مانگى رابردو ته‌نها 3 نه‌شته‌رگه‌رى له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید خالد گه‌رمیانى له قه‌زاى كفرى ئه‌نجامدراوه، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى پزیشكى بێهۆشكاری بوه كه بڕیاره له ئه‌مرۆوه ئه‌و گرفته‌مان چاره‌سه‌ر ببێت.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان كه ئامارى خزمه‌تگوزارییه‌كانى مانگى رابردوه نهخۆشخانەى شه‌هید خالد گه‌رمیانى له قه‌زاى كفرى بڵاوكردوه‌ته‌وه، له ماوه‌ى مانگى رابردودا ته‌نها 3 نه‌شته‌رگه‌رى له نێو نهخۆشخانەكه ئه‌نجام دراوه.
له‌به‌رامبه‌ردا، سامان سه‌رتیپ، به‌رێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: هۆكارى كه‌مى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان نه‌بونى پزیشكى بێهۆشكارییه كه ئه‌و گرفته ده‌مێكه سه‌رى هه‌ڵداوه له نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌مان.
وتیشى: بڕیاره له‌مڕۆوە به‌شێك له‌و گرفته چاره‌سه‌ر ببێت، پزیشكێكمان بۆ نێرداوه كه له كه‌رتى تایبه‌ت ده‌وام ده‌كات و به خۆبه‌خش نێردراوه‌ته لاى ئێمه كە بڕیارە له هه‌فته‌ى 2 رۆژ له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌وام بكات و نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجا بدات.
هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كاربونى بۆ بكه‌ین و له سبه‌ینێوه نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام بده‌ین.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى 6 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رى له نێو نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌نجام دراوه، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ى ئه‌نجام دراون نه‌شته‌رگه‌رى بچوك و مامناوه‌ند بوه كه پێویستى به پزیشكى بێهۆشكارى نه‌بوه، بۆ هه‌ر مانگێك 3 بۆ 4 نه‌شته‌رگه‌رى بوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵعەلی حەمەساڵح و غالب محەمەد و رێبوار کەریم دەستگیرکران
-
-
هەواڵكشتوكاڵى گه‌رمیان داوای قەرەبو دەکات بۆ وشكه‌ساڵیی
-
-
هەواڵ10 ساڵە ئەو شوقانە دروستنەکراون کە بڕیاربو بدرێنە کەسوکاری شەهیدان
-
-
هەواڵتۆڕی هاوپەیمانی 19: عوسمان گوڵپی و دڵشاد میرانی ئازاد بكەن
-
-
وتاروەزیری خوێندنی باڵا زانکۆی گەرمیان بەرەو کوێ؟!
-
زۆرترین بینراوەکان