دەنگ نێت
بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێك ده‌بێت نرخى كرێى هاتوچۆى ناوشارى كه‌لار له 500 دیناره‌وه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 750 دینار، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له ئێستادا هیچ رێكارێك نیه بۆ دابه‌زاندنى ئه‌و نرخانه.
ئیدریس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌باره‌ى دابه‌زاندنى نرخى كرێى هاتوچۆى ناوشارى قه‌زاى كه‌لار و ده‌وروبه‌رى له ئێستادا هیچ رێكارێك نیه بۆ دابه‌زاندنى ئه‌و نرخانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ هه‌نگاوێكمان نه‌ناوه و نه‌مان كردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
وتیشى: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه نرخى به‌نزین دانه‌به‌زیوه، چونكه كاتێك ئێمه نرخمان دانا به‌نزین 450 دینار بو، 100 دۆلار به 120 هه‌زار دینار بو ئێستا به 147 هه‌زاره، هاوكات جوتێك تایه‌ى مینى پاس 70 هه‌زار بو ئێستا 130 هه‌زاره، رۆنگۆڕینێك 20 بۆ 25 هه‌زار بو ئێستا 45 هه‌زاره، هه‌مو ئه‌مانه هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانین نرخ كه‌مبكه‌ینه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هه‌ر نرخێكیش كه دانراوه به‌پێى كیلۆمه‌تر دانراوه له‌نێوان سه‌نته‌رى شاره‌كان و ناحیه‌كان و پارێزگاكانیش، بۆیه حسابى هه‌موى كراوه و به رێژه‌ى خۆى دانراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان