دەنگ نێت
به‌هۆی كێشه‌ى پاره‌وه، ژماره‌یه‌ك پرۆژه كه بانگه‌وازیان بۆ كراوه له گه‌رمیان، له‌لایه‌ن هیچ كۆمپانیایه‌كه‌وه وه‌رنه‌گیراون.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، له كه‌رتى شاره‌وانى دا، چه‌ندینجار بانگه‌واز بۆ وه‌رگرتنى پرۆژه‌كانى پاڵاوگه‌ى ئاوی قه‌زاى كفری و ناحیه‌ى باوه‌نور له كه‌لار كراون، به‌ڵام هیچ كۆمپانیایه‌ك وهرینهگرتون، ئه‌وه‌ش به وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، به‌هۆی كه‌می ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه بۆی ته‌رخانكراوه.
نه‌وزاد حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رى ئاوی ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، به رادیۆی ده‌نگى وت: دواى ئه‌وه‌ى كه‌س ئه‌و پرۆژانه‌ى وه‌رنه‌گرتوه، داوایان كردوه خۆیان به جێبه‌جێكردنى راسته‌وخۆ "تنفیذ مباشر" پرۆژه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هێشتا ره‌زامه‌ندییان بۆ نه‌هاتوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له گه‌رمیاندا كێشه‌ى نه‌بونى پاره‌ى نه‌ختینه‌یی هه‌یه و كاریكردوه‌ته سه‌ر زۆر سێكته‌ر و بوارى خزمه‌تگوزاریی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان