دەنگ نێت
به‌پێى نوسراوێكى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى كه‌لار كه ئاراسته‌ى دوكانى زهرنگهرهكانى كهلارى كردوه، دەبێت له ماوه‌ى 3 رۆژدا دوكانه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن ئه‌گه‌رنا رێكارى یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر، خاوه‌نى زهرهنگهرێكیش ده‌ڵێت: چۆڵى ناكه‌ین تاوه‌كو شوێنێكمان بۆ دیارى ده‌كرێت.
له نوسراوه‌كه‌ى شاره‌وانیدا هاتوه: پێویسته له ماوه‌ى 3 رۆژدا خاوه‌نى دوكانى زه‌ره‌نگه‌ره‌كان ئه‌و دوكانانه چۆڵ بكه‌ن، هاوكات پێدانى كرێى هاوتا به سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه ده‌كه‌وێته دواى كۆتاى هاتنى گرێبه‌سته‌كه تاوه‌كو چۆڵكردنى شوێنه‌كه، به پێچه‌وانه‌وه ناچارده‌بن رێكارى یاساى بگرنه به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
له به‌رامبه‌ردا، به‌ڵێن به‌رزان، خاوه‌نى زهڕهنگهرى سه‌رده‌م له نێو بازاڕى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: راسته ئاگاداركردنه‌وه‌مان بۆ هاتوه، بەڵام ئیمزامان نه‌كردوه و ئاماده‌نین ده‌ربچین، چونكه به 3 رۆژ هیچ شوێنیكمان ده‌ست ناكه‌وێت و دوكانێكیان بۆ دیارى نه‌كردوین بچینه ناوى.
وتیشى: دواى 45 ساڵ مانه‌وه‌مان له‌و دوكانانه هیچ قه‌ره‌بویه‌ك نه‌كراوینه‌ته‌وه و شوێنێك دیارى بكه‌ن بچن تێیدا بمێنینه‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: راسته پێشتر ئاگاداركراوینه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه چۆڵى ناكه‌ین تاوه‌كو شوێنێكمان بۆ دیارى ده‌كرێت و ده‌دۆزینه‌وه، چونكه ئه‌مه موزایه‌ده‌یه و بۆ ئێمه نه‌ماوه.
لەماوەکانی پێشودا شارەوانی کەلار شوێنی بەشێک لەو دوکانانەی بە شێوازی بانەوانی (مساطحة) دابەکرێ بۆ ئەوەی باڵەخانەیەکی تایبەت بە زێڕەنگەریی تێدا دروست بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرهەمی گەنمی گەرمیان ٢٠٠ هەزار تەنە و حکومەت ٤٩ هەزاری وەردەگرێت
-
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
زۆرترین بینراوەکان