دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گه‌نجینه‌ى گه‌رمیان جیاواز له فهرمانگهكانى دیكه پێویستى به پسپۆڕى تایبه‌ته به ژمێریارى، چونكه وه‌كخۆیان ده‌ڵێن هه‌مو كاره‌كانى ئه‌وان ژماره‌یه و پێویستى به ژمێریاره، ئه‌م پسپۆڕیه‌ش له بهڕێوبهرایهتیهكهدا كه‌مه.
كه‌نعان جه‌بار، به‌ڕێوبه‌رى گه‌نجینه‌ى گه‌رمیان، لەمیانەی راپۆرتێکی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان، باس له‌وه‌ده‌كات: یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ى كه هه‌مانه كه‌مى پسپۆرییه له به‌شه‌كان به‌تایبه‌ت ژمێریارى كه كۆڵه‌كه‌ى بهڕێوبهرایتیهكهیه و كاره‌كانیشمان هه‌موى ژمێریارییه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى كه له به‌شى وردبینین پێویسته پسپۆڕییان ژمێریارى بێت، له كاتێكدا ده‌بێت زۆرترین فه‌رمانبه‌رمان ئه‌و پسپۆڕیه بێت.
لە کۆی 91 فەرمانبەرەکەی گەنجینەی گەرمیان، 25 دانەیان پسپۆڕیی ژمێریاریین (17 هەمیشەیی و 8 گرێبەست).
ئاماژە بەوەشدەکات بەکۆی گشتی فەرمانبەریان کەمە و پێویستییان بە فەرمانبەری دیکەیە بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان