دەنگ نێت
بەهۆی کێشەیەکەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر، ١٨٠٠ مێگاوات کارەبا لە سنوری پارێزگای سلێمانی کەمی کردوە، بەرێوبەرایەتی کارەبای گەرمیانیش دەڵیت: زیاتر لە ٣٠٪ پشکی ئێمە لە کارەبای نیشتمانی کەم بوەتەوە.
دوێنێ بەڕێوبەری کارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ بەهۆی بەرزبونەوەی غازی شلەوە مەترسی دروستبوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەمەش ١٨٠٠ مێگاوات کارەبا کەمیکردوە.
لەبارەی لێکەوتەکانی ئەم دۆخە لەسەر رەوشی کارەبای نیشتمانی لە گەرمیان، حازم کەریم، بەرێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: زیاتر لە ٪٣٠ پشکی ئێمە لە کارەبای نیشتیمانی کەم بوەتەوە کە ٤٠ بۆ ٥٠ مێگاوات کارەبا دەکات.
وتیشی: بەمهۆیەشەوە پێدانی کارەبا لە نزیکەی ٢٠ کاتژمێرەوە دابەزیوە بۆ ١٥ تا ١٦ کاتژمێر.
لەلایەکی دیکەوە ئەگەرچی باس لەوە دەکرێت کێشەکە هونەریی بوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، گرفتەکە بەهۆی مانگرتنی ئەو بارهەڵگرانە بوە کە غازی شل لە وێستگەی کۆرمۆر دەگوازنەوە، بەمهۆیەشەوە نەتوانراوە غازی سوک جیابکرێتەوە و بدرێتە وێستگەکانی کارەبا، بەمەش بەرهەمی کارەبای نیشتمانی کەمیکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان